به‌رپرسێكی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی غه‌ززه‌وه ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه
K24 – هەولێر:
به‌رپرسێكی باڵای كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی رووداوه‌كانی جه‌نگی غه‌ززه‌وه ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و بارودۆخی جه‌نگ له غه‌ززه به جینۆساید ناوده‌بات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) كرێگ موخه‌یبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك له نامه‌یه‌كدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه و رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات، نموونه‌یه‌كه له جینۆساید.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له غه‌ززه له بواری مافه‌كانی مرۆڤ بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه.
كرێگ موخه‌یبه‌ر له نامه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپای به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه به‌رگێكی سیاسی و دیپلۆماسی‌یان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه دروست كردووه.
ناوبراو باسی له‌وه كردووه، ئه‌و نامه‌یه‌ی دوایین نامه‌یه‌تی كه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك نووسیویه‌تی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له ماوه‌ی كاركردنیدا شاهێد بووه له‌سه‌ر شكسته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی بۆسنه، رواندا و رۆهینگا له میانمار.
كرێگ موخه‌یبه‌ر نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی فۆلكه‌ر تورك، كۆمیسیاری مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، هاوكات گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه، موخه‌یبه‌ر له‌مڕۆ به‌دواوه خانه‌نشین ده‌كرێت.