شیلی بانگێشتی باڵیۆزی ئیسرائیل دەکات

K24 - هەولێر

سەرۆکی شیلی بانگێشتی باڵیۆزی ئیسرائیلی کرد، بۆ گفتوگۆ کردنی لەسەر پێشێلکردنیی یاسا مرۆییەکان لە کەرتی غەززە.

دوێنێ سێشەممە، گابرێیل بوریتش، سەرۆکی شیلی، باڵیۆزی ئیسرائیلی لە وڵاتەکەی بانگێشت، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پێشێلکردنی یاسایی مرۆیییەکان لە شەڕی غەززە، دواتر بوریتیش لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری) نووسیویەتی "بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە سەربازییە دەکەین و شیلی بە نیگەرانییەوە چاودێری، ئەو شەڕە دەکات، بۆ سەر غەززە".

پێشتریش لە 17ـی ئۆکتۆبەری 2023، ئەلڤارۆ لیڤا، وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا، بە باڵیۆزی ئیسرائیلی گوتبوو، "بە داوای لێبوردنەوە بڕۆنە دەرەوە" ئاماژەیەک بووە، بۆ دەرکردنی باڵیۆزی ئیسرائیل لە وڵاتەکەی.

دوای کۆڵۆمبیا، وەزیری دەرەوەی بۆلیڤیا، ئێوارەی سێشەممە رایگەیاند، "بڕیارمانداوە هەموو پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیلدا بپچڕێنین".

وەزیری دەرەوەی بۆلیڤیا، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد، بەوەی تاوانی نا مرۆڤانەی ئەنجامداوە لە کەرتی غەززە.

ماوه‌ی 26 رۆژه‌ جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌رده‌وامه، تائێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون، بۆردومانی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و به‌ گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و شاره‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته‌ 8525 كه‌س، ‌ له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3542 كه‌سیان منداڵن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین لە غەززە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ به‌ رێگه‌ی وشكانییه‌وه‌ فراوانتر كردووه‌.

له‌ماوه‌ی چەند رۆژی رابردوودا، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس چوار بارمته‌ی ئیسرائیلی له‌ كۆی 222 ئازاد كردووه‌، هه‌روه‌ك سوپای ئیسرائیل ئه‌و ژماره‌ی به‌ فه‌رمی راگه‌یاندووه‌.

ئا: لاڤین عومەر