جەننەتی: مل به كهس نادهين
سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەزایانی كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئەحمەدی جەنەتی سەبارەت بە رێككەوتنی ناووكی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا، بە یانەی ھەواڵدەرانی ئێرانی وت: من ھەمیشە گومانم لە وڵاتانی رۆژئاوا ھەیە و پێموایە لە رێكکەوتنی ناووكیدا خەریكی فێڵكردنن لە ئێران.
K24 – ههولێر:

جەنەتی گوتيشى: رۆژئاواییەكان پابەندی رێكکەوتنی ناووكی نابن و ئەوەش ئەو واتایە دەگەیەنێت كە ئێمە ھیچ سوودێك لە ئەنجامی ئەو رێکكەوتنە نابینین.
ھاوكات ھەڕەشەی ئەوەشیكردووە، وڵاتانی رۆژئاوا یان قسەی ئێران قبووڵ بكەن، یان رێكکەوتنەكە ھەڵوەشێننەوە، چونكە ئێران مل بۆ داواكارییەكانی رۆژئاوا نادات.
لە ماوەی رابردوودا خاڵەكانی رێكکەوتنی ناووكی و پرسی چالاكی مووشەكی ئێران، كاردانەوەی جیاوازی بەرپرسانی ئێران و ئەمریكای لێكەوتووهتەوە.