بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مه‌ریكا له لیبیاش گورزی ئاسمانی له داعش ده‌وه‌شێنێت
جگه له عێراق و سووریا
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له شاری سرتی لیبیا، گورزی ئاسمانی له مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌وه‌شێنن.
پیته‌ر كۆك، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش له‌و شاره ستراتیژییه، به‌هێزكردنی پێگه‌ی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكایه له‌و وڵاته.
ئه‌مه‌ریكا له‌و هێرشانه‌دا، جگه له فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 16، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیشی به‌كارهێناوه.
شاری سیرت، ده‌كه‌وێته باكووری لیبیا و به یه‌كێك له شاره ستراتیژییه‌كانی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه داگیركراوه.