میدیاکانی کۆریای باشوور: کۆریای باکوور هاوکاری حەماس دەکات
K24 - هەولێر
میدیاکانی کۆریای باشوور دەڵێن، کۆریای باکوور هاوکاری بزووتنەوەی حەماس دەکات و لەوانەیە چەکیشیان پێ بفرۆشێت.
ئاژانسی هەواڵگیریی کۆریای باشوور بڵاویکردووەتەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریایی باکوور فەرمانی کردووە بە هاوکاریکردنی چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، لەوانەیە سەرۆکی کۆریایی باکوور چەکیش بە چەکدارەکانی حەماس بفرۆشێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پەرلەمانتاری کۆریای باشوور گومان دەکەن، ئەو چەکانەی لە هێرشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل بەکارهێندرابن، کۆریایی باکوور بۆ چەکدارەکانی حەماس دابنیکردبن.
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و لە وەڵامدا ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە و دواتر هێرشی زەمینی دەستپێکرد، بەپێی ئامارەکان تائێستا زیاتر لە هەزار و 400 هاووڵاتی ئیسرائیلی کوژراون، ژمارهی كوژراوانی فەڵەستینییەکانیش لە کەرتی غهززه گهیشتووەتە 8796 كهس، كه لهنێو كوژراوهكاندا 3648 كهسیان منداڵن.
ئامادەکردن: لاڤین عومەر