"تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا به بەهای 91 ملیار دۆلار هاوكاری عێراقی كردووه"

K24 - هەولێر:
ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌وه به بڕی 91 ملیار دۆلار هاوكاری پیشكه‌شی عێراق كردووه.
ئاژانسی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی وڵاتان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌وه ئه‌مه‌ریكا زۆرترین هاوكاری پێشكه‌شی پێنج وڵات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كردووه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌فغانستان له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه ئه‌مه‌ریكا به به‌های 144 ملیار دۆلار هاوكاری پێشكه‌شكردووه و عێراقیش له ریزبه‌ندی دووه‌مدایه كه له‌ساڵی 2000ـه‌وه تاكو 2023 به به‌های 91 ملیار دۆلار هاوكاری له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها ئیسرائیل به 84 ملیار دۆلار، میسر 44 ملیار و ئۆكرانیاش 32 ملیار دۆلاری وه‌ك هاوكاری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێشكه‌شكراوه.