فڕۆکە رووسییەکان 30 هێرش دەكەنە سەر ئیدلب

K24ھەولێر

بەگوێرەی زانیارییەكان فڕۆكە رووسییەكان 30 ھێرشیان لە باكووری سووریا ئەنجامداوە.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاشکرایکرد، فڕۆکە رووسییەکان 30 هێرشی نوێیان کردۆتە سەر ناوچەکانی ئەبو زهوری دەوروبەری ئیدلب لە باکووری سووریا، کەلە ژێردەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دایە و لە ئاکامیشدا، 12 کەس کوژراون و نزیکەی 20 کەسی دیکەش برینداربوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵبوون.

ئەم هێرشانەش دوای خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی رووسی دێت، کە بەهۆیەوە 5 ئەفسەرو سەرباز کوژران.