29 خێزان منداڵه‌كانیان ناردووه بۆ ناو داعش
27 یان كچن
K24 – هه‌ولێر:
" 29 " خێزانی سعودی منداڵه‌كانیان ناردووه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كدارانی "داعش" و ڕێكخراوی "قاعیده" تێیدا چالاكن، وه‌ك عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی "ریاز" ی سعودی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه زانیویه‌تی" كه ژماره‌یه‌ك خێزانی سعودی "66 " منداڵی خۆیان ناردووه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی ململانێی تێدایه و داعش و قاعیده تێیدا چالاكن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه" 39 " له‌و منداڵانه كوڕن و "27 " منداڵیشان كچن و ته‌مه‌نیان "10" ساڵی تێپه‌ڕ نه‌كردووه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نوسیووه، كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سعودییه ژماره‌یه‌ك له‌و خێزانانه‌یان ده‌ستگیر كردووه، كه هه‌وڵیانداوه منداڵه‌كانیان بنێرنه ناوچه پڕ كێشه‌كان و بچنه ڕیزی گروپه توندڕه‌وه چه‌كدارییه‌كان و كاری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و "66" منداڵه سعودییه "61" منداڵیان چوونه‌ته عێراق و سوریا "37" له‌وانه كوڕن و "24" یان كچن و منداڵی "26" خێزانی سعودین، هه‌روه‌ها "5" منداڵیشیان چوونه‌ته یه‌مه‌ن "2" منداڵیان كوڕن و "3" منداڵیشیان كچن و منداڵی "3" خانه‌واده‌ی سعودیین.