زه‌رقاوی له ئێران بووه
به‌رژه‌وه‌ندی نێوان زه‌رقاوی و ئیران تێكچوونی سه‌قامگیریی عێراق بووه
K24 – هه‌ولێر:
چۆنیه‌تی هاتنی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ ئێران له‌لایه‌ن گۆڤاری " ئه‌تلانتیك" ی ئه‌مریكی بڵاوكردووه‌ته‌وه" و ڕێگای ڕۆیشتنی ناوبراوی له نێوان ساڵانی "2001" تا "2006 ئاشكرا كردووه و نوسیوویه‌تی" زه‌رقاوی" ساڵێك و دوو مانگ له ئێران بووه و له‌وێوه ئاماده‌كاری بۆ هاتنه ناو عێراق كردووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا پاڵنه‌ره‌كانی پشت هاوكاریكردنی ئێران بۆ سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاعیده له عێراق شیكردنه‌وه‌ی بۆكراوه و چه‌ند هۆكارێك وه‌ك پاڵنه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی شیكردنه‌وه‌كه ئامانجی سه‌ره‌كی پشت ئه‌و هاوكارییه ئه‌وه بووه، كه عێراق سه‌قامگیر نه‌بێت و تیرۆر له‌و وڵاته‌دا زیاد ببێت، ئه‌وه‌شی زه‌رقاوی كردی به ده‌رخستنی ستراتیژیه‌تی ئێرانی ئه‌ژمار كراوه له پاڵپشتی ئه‌و گروپانه‌دا.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، تیشك خرابووه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران بوونی داعشی وه‌ك بیانوویه‌ك بۆ جێگیركردنی هێزی زیاتری خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كارهێناوه و خۆی كردووه به هاوپه‌یمانی عێراق و سوریا، و به‌و هۆیه‌وه ڕێگه‌ی خۆشكرد تا میلیشیای چه‌كداری سه‌ر به‌خۆی، به ناوی دژایه‌تی داعش دروست بكات و وه‌ك درێژكراوه‌ی هێزه‌كانی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌كاریان بهێنێت.
ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاعیده بووله عێراق، و سه‌رپه‌رشتی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ده‌كرد له عێراق و خۆی ڕاسته‌وخۆ له چه‌ندین كرداری كوشتن و تیرۆریستی به‌شدار بوو، ئا ئه‌وكاته‌ی له به‌رواری 7/7/2006 به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه له پارێزگای دیاله كوژرا.