نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری له پلانی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و خەڵووز ده‌دات

K24- هه‌ولێر:
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ده‌دات له پلانی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، گاز و خەڵووز لەلایەن وڵاتانی گه‌وره‌ی بەرهەمهێنەرهوه كه هه‌ڕه‌شه لە ئامانجی سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ 1،5 پلەی سەدی دەکات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی تشرینی دووه‌می 2023) نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا له پلانی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، گاز و خەڵووز لەلایەن وڵاتانی گه‌وره‌ی بەرهەمهێنەرهوه و جه‌ختیكرده‌وه هه‌ر پلانێكی له‌و شێوه‌یه هه‌ڕه‌شه لە ئامانجی سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ 1،5 پلەی سەدی دەکات، كه ئه‌مه‌ش تا ئه‌وپه‌ڕ زیان به گۆی زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێت و وا ده‌كات، ساڵانی داهاتوو زه‌وی ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی به‌شێك له مرۆڤه‌كان له ناوچه جیاجیاكان.
ئایندە و داهاتووی سووتەمەنی بەردینی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانسی (كوپ28) ده‌بیت، کە بڕیارە لە كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه و کانوونی دووەم لە دوبەی بەڕێوەبچێت، کە ئامانج لێی سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەراورد بە سەردەمی پێش پیشەسازی بۆ کەمتر لە دوو پلەی سەدییە و به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه خوازیارن به‌رزبوونه‌وه‌كه بەپێی ئامانجەکانی رێککەوتنی پاریس بۆ 1،5 سنووردار بكه‌ن.
زۆربەی بەرهەمهێنەرانی سەرەکی جیهان پابەندبوون بە گەیشتن بە بێلایەنی کاربۆن تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە، بەڵام راپۆرتی ساڵانەی "بۆشایی بەرهەمهێنان" کە لەلایەن پرۆگرامی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، بە روونی دەریدەخات کە پلانی بەرهەمهێنان لە 20 وڵاتی گه‌وره‌ی بەرهەمهێنەر لەوانەش ئەمه‌ریکا، چین، رووسیا، ئوسترالیا و ئیمارات کە میوانداری كۆنفرانسی (كوپ28) دەکات، به پێچه‌وانه‌وه‌یه.
بەشێوه‌یه‌كی گشتی لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە حکومەتەکان پلانیان هەیە لە ساڵی 2030ـدا نزیکەی 110%ـی سووتەمەنی بەردینی بەرهەمبهێنن، کە زیاتر لەوەی یەکدەگرێتەوە لەگەڵ سنووری گەرمبوونەوە بۆ پلەی گەرمی 1،5 پلەی سەدی، هەروەها 69% زیاتر لەوەی کە هاوتەریبە لەگەڵ سنووری گەرمبوونەوە بۆ دوو پلەی سەدی.
له‌وباره‌یه‌وه ئینگەر ئەندەرسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوه كه ئەم پلانانە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەردینی، گواستنەوەی وزەی پێویست بۆ بەدەستهێنانی دەردانی گازی ژەهراوی بە رێژه‌ی سفری له‌ناوده‌بات، ئەمەش پرسیار لەبارەی داهاتووی مرۆڤایەتی دەوروژێنێت!