كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئاسیا لە بەغدا دەنگ لەسەر پڕۆژەبڕیاری تایبەت بە فەڵەستین دەدات
K24 - هەولێر
سبه‌ی10/11/2023، كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئاسیا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌بڕیاری تایبه‌ت به فه‌ڵه‌ستین له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
حه‌یده‌ر سه‌لامی، ئەندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه له به‌غدا به ئاماده‌بوونی 15 شاندی وڵات، لیژنه‌ی سیاسی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئاسیا كۆده‌بێته‌وه و تیایدا ده‌نگ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌بڕیار ده‌درێت له‌نێویاندا كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین.
سه‌لامی ئاماژه‌ی بهوەداوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌شت پڕۆژه‌بڕیاری تایبه‌ت به دۆخی سیاسی و یه‌كخستنی بیروبۆچوونی په‌رله‌مانتارانی ئاسیا و كاراكردنه‌وه‌ی رۆڵی دیبلۆماسی په‌رله‌مانی وه‌ك نوێنه‌ری گه‌ل له ده‌رچوواندنی بڕیار و یاساكان ده‌كرێت.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كاندا پڕۆژه‌بڕیارێكی تایبه‌ت به كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌خرێته‌ڕوو و لیژنه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئاسیایی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ڵه‌ستین و چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی تێدایه.