هونەرمەند "خدر رەش ئەحمەدی" کۆچی دوایی کرد
K24 – هەولێر:
هونەرمەند "خدر رەش ئەحمەدی" ناسراو به "حەمە"، هونەرمەندی بواری شانۆ و نواندی تەلەفزیۆنی و سینەمایی، لە شاری مەهاباد لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بنەماڵەی خدر رەش ئەحمەدی، رایانگەیاند، کە تەرمی ئەم هوندرمەندە سبەی هەینی کاتژمێر 10ـی بەیانی لە گۆڕستانی شاعیران و هونەرمەندان لە 'بوداغ سوڵتانی' شاری مەهاباد بە خاک دەسپێردرێت.
هونەرمەند "خدر رەش ئەحمەدی" ناسراو بە "حەمە" هونەرمەندی بواری شانۆ و نواندنی تەلەفزیۆنی و سینەمایی بوو، لەدایکبووی گەڕەکی "ئەرمەنیان"ی شاری مەهاباد بوو، ئەمڕۆ لە تەمەنی 66 ساڵیدا هەر لەو شارەدا کۆچی دوایی کرد.