هونەرمەند "خدر رەش ئەحمەدی" کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند "خدر رەش ئەحمەدی ناسراو به "حەمە"
هونەرمەند "خدر رەش ئەحمەدی ناسراو به "حەمە"

K24 – هەولێر:

هونەرمەند "خدر رەش ئەحمەدی" ناسراو به "حەمە"، هونەرمەندی بواری شانۆ و نواندی تەلەفزیۆنی و سینەمایی، لە شاری مەهاباد لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بنەماڵەی خدر رەش ئەحمەدی، رایانگەیاند، کە تەرمی ئەم هوندرمەندە سبەی هەینی کاتژمێر 10ـی بەیانی لە گۆڕستانی شاعیران و هونەرمەندان لە 'بوداغ‌ سوڵتانی' شاری مەهاباد بە خاک دەسپێردرێت.

هونەرمەند "خدر رەش ئەحمەدی" ناسراو بە "حەمە" هونەرمەندی بواری شانۆ و نواندنی تەلەفزیۆنی و سینەمایی بوو، لەدایکبووی گەڕەکی "ئەرمەنیان"ی شاری مەهاباد بوو، ئەمڕۆ لە تەمەنی 66 ساڵیدا هەر لەو شارەدا کۆچی دوایی کرد.