پەیامنێری کوردستان24: هێرشکراوەتەسەر فڕۆکەخانەی هەریر

فڕۆکەخانەی هەریر
فڕۆکەخانەی هەریر

K24 – هەولێر:

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، هێرشکرایەسەر فرۆکەخانەی هەریر و درەنگانی شەوی رابردووش بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر هەمان فڕۆکەخانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (9ـی تشرینی دووەمی 2023) پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئه‌مشه‌و بۆ جارێكی دیكه‌ هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان جارێ یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كراوه‌ یاخود بۆردومانه‌.

پەیامنێری کوردستان 24 گوتی: خەڵکانێک لە نزیک فڕۆکەخانەکە بوون، هەر ئەوانیش ئەماژەیان بەوەدا، کە لەنێوان کاتژمێر 7 بۆ 7:30ـی شەو، دەنگێکی گەورە بیستراوە و دواتر ئاگر لە بەشێک لە فڕۆکەخانەکە بەرزبووەتەوە، کە یەکێ لە کابینە گەورەکانی فڕۆکەخانەکەیە گڕی گرتووە.

شەوی چوارشەممە (8ـی تشرینی دووەمی 2023) بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان لە کاتژمێر 23:30 و کاتژمێر 12:40ـی شەو، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر. بەگوێرەی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 07-11-2023، لە ڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر؛ دووانیان لە ئاسماندا تەقێندرانەوە و ئەوەی دیکەشیان بەنەتەقیوی کەوتەخوارەوە.

Fly Erbil Advertisment