به‌ فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ ئیدگاردۆ باوزا دوای رۆیشتنی تاتا مارتینۆ، سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجنتینا ده‌كات.

باوزا پێش ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی فێدراسیۆنی ئارجێنتینا قبوڵ بكات، راهێنه‌ری یانه‌ی ساوپاوڵۆی برازیلی بووه‌.

ئیدگاردۆ باوزای ته‌مه‌ن 58 ساڵ،‌ پێشتر سه‌ركردایه‌تی چه‌ند یانه‌كی لاتینی كردووه‌، له‌وانه‌ی یانه‌كانی رۆزاریۆ، سانلۆرینزۆ و سپۆرتینگ كریستاڵ، دووجاریش جامی لیبه‌رتادۆسی بردۆته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی داهاتووش به‌بێ میسی كار له‌ پێكهاته‌كه‌ی تانگۆ ده‌كات.