بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری یاریزانێكی دیكه بوو
به فه‌رمی، په‌یوه‌ندی به یانه‌ی رۆبن كازانی رووسیاوه كرد
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا، به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له ئه‌لێكسانده‌ر سۆنگی كامیرۆنی راگه‌یاند، یاریزانه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به خولی رووسیاوه كرد.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه، رایگه‌یاند كه به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا، سۆنگ ده‌ستبه‌رداربوونی له بارسا قبوڵ كرد.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی رۆبن كازان، به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی هه‌واڵی كرینی سۆنگی به‌گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌ست راگه‌یاند.
سۆنگی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی ئارسێناڵه‌وه بۆ ریزه‌كانی بارسا گواسترایه‌وه، له دوو وه‌رزی رابردووش به شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی وێستهام یونایتد كردووه، سۆنگ له‌گه‌ڵ بارسا 65 یاریی ئه‌نجامداوه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵیشی كردووه.