زیاتر لە 750 عێراقی کوژراون

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامارێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی تەمموزی رابردوودا 759 عێراقی کوژراون و ھەزار و207 کەسی دیکەش برینداربوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە بەراوورد لەگەڵ ئاماری کوژراو و بریندارانی مانگی حوزەیران، رێژەی قوربانیان لە مانگی رابردوودا زیادیکردووە.

ھەروەھا بەگوێرەی ئەو ئامارەی یو ئێن، شاری بەغدا زۆرترین رێژەی کوژراو و براینداری لێکەوتووەتەوە بەوەی زیاتر لە 500 کەسی تێدا کوژراوە و پاشان پارێزگای ئەنبار دێت کە زیاتر لە پەنجا کوژراو و 80  برینداری تێدا بووە.

ئەمە لە كاتێكدایە بە گوێرەی دواین ئامار تەنھا لە تەقینەوەی ناوچەی كەرادەی بەغدا زیاتر لە 300 كەس گیانیان لە دەستدا.