پێنج تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەست بەسەر داگرتنی بڕی یەک کیلۆ گرام، کریستاڵ و جامایکا و لەگەڵ پێنج تۆمەتباری راگەیاند.
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، رۆژی یەکشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2023، پێنج تۆمەتباری مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران، کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە هەڵمەتەکەدا بڕی یەک کیلۆگرام، ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و جامایکا دەستی بەسەردا گیراوە.