سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دەیڤد کامیرۆن دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دەیڤد کامیرۆن دەکات
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دەیڤد کامیرۆن دەکات

K24 - هەولێر

بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا؛ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دەیڤد کامیرۆن دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13-11-2023، بە بڕیاری ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، دەیڤ کامیرۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئەو وڵاتە وەکو وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، پیرۆزبایی لە دەیڤد کامیرۆن کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "چاومان لەوەیە لەنزیکەوە کار لەگەڵ یەکدی بکەین".

 

 

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، 13-12-2023، ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ژمارەیەک گۆڕانکاری لە پێکهاتەی کابینەکەیدا کرد و سوێلا برێڤەرمان، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی لە کارەکەی دوورخستەوە. ئەمەش دوای هەڵوێستە توندەکانی برێڤەرمان لەبارەی پرسی پەنابەران و خۆپێشاندانەکان بۆ پشتگیری لە فەڵەستین.

دواتر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، دەبێتە شوێنگرەوەی برێڤەرمان. ئاماژەی بەوەش کرد، دەیڤد کامیرۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا دەبێتە شوێنگرەوەی کلێڤەرلی.

ئەم گۆڕانکاریانە لە کاتێکدا دێن کە بڕیارە لە کانوونی دووەمی ساڵی 2025 هەڵبژاردنی گشتی لە بەریتانیا بەڕێوەبچێت.

Fly Erbil Advertisment