ژنه هۆڵه‌ندییه داعشه‌كه ده‌ستگیرا
گه‌ڕاوه‌ته‌وه هۆڵه‌ندا
K24 – هه‌والێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه داعشه‌یان ده‌ستگیر كرد، كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له موسڵه‌وه ڕایكرد و خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردبوو.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی "لورا هانسن" ئێواره‌ی دوێنێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه هۆڵه‌ندا، له فڕۆكه‌خانه‌ی " سخیپول" له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هۆڵه‌نداوه ده‌ستگیر كراوه.
داواكاری گشتی هۆڵه‌ندی ڕایگه‌یاندووه" ئه‌و ژنه به‌شدار بووه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌هه‌ردو وڵاتی سوریا و عێراق، و له ماوه‌ی نێوان مانگی سێپته‌مبه‌ر تا 12 ی ته‌موزی ساڵی 2016 له‌گه‌ڵیاندا كاریكردووه.
لۆرا هانسن" له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی و دوو منداڵی كه یه‌كیان ته‌مه‌نی "4" ساڵ بوو، و ئه‌وی دیكه‌شیان ته‌مه‌نی "1" ساڵان بوو، نزیكه‌ی ساڵێك له ناو داعشدا بووه و سه‌ره‌تا چووبووه سوریا و پاش ماوه‌یه‌ك گواسترابووه‌وه عێراق و له شاری موسڵ ده‌ژیان، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی له ڕێكه‌وتی 12/ی ته‌موزی ڕابردوو، له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵاتن و له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی، خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
"كوردستان "24 یه‌كه‌م كه‌ناڵی میدیایی بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌واڵی خۆڕاده‌ستكردنی ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه‌ی بڵاوكرده‌وه و دیداری له‌گه‌ڵدا سازدا،و له‌لایه‌ن زۆربه‌ی میدیا هۆڵه‌ندییه‌كان و میدیاكانی جیهانه‌وه "كوردستان 24" بووه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی وه‌رگرتنی هه‌واڵه‌كه.
له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ "كوردستان 24" لۆرا هانسن" زۆر سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد، كه هاوكارییان كردووه و ژیانیان له‌و مه‌ترسی و نه‌هامه‌تییه ڕزگار كردووه و هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه كه له كاتی هه‌ڵاتنیان له ده‌ستی داعش له موسڵ بریندار ببوون.
ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه ئه‌وه‌شی گوت" مێرده‌كه‌ی ته‌مه‌نی "27" ساڵه و به‌ناوی گه‌شت هێناونیه‌تییه توركیا و دواتر به‌ناوی هاوكاری ئاواره‌كان بردوونی بۆ سه‌ر سنوری سوریا و له‌وێشه‌وه بۆ شاری ڕه‌ققه‌ی پایته‌ختی چه‌كدارانی داعش.
له‌وباره‌وه گوته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاندبوو" نوێنه‌رایه‌تی گشتیمان له شاری هه‌ولێر،له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، و له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه هاوكارییان پێشكه‌شكردووه.