پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ قوتابییانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر کرایەوە

K24 – هەولێر:

دوای 10 ساڵ لە وەستانی فێستیڤاڵی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر، ئەمساڵ جارێکی دیکە فێستیڤاڵەکە بە چەند بڕگەیەکی هونەری بەڕێوەدەچێت.

لە یەکەم چالاکیی فێستیڤاڵەکەشدا پێشانگایەکی شێوەکاری بە چەندین تابلۆی رەنگین و کاری سیرامیکی و پەیکەرتاشی لە هۆڵی رۆشنبیری جیهان کرایەوە.

تابلۆکانی ئەم پێشانگایە گوزارشتیان لە جوانی ژنانی کورد و بوێرییان دەکرد لە کاری هەرەوەزیدا لەگەڵ پیاواندا، هەروەها قوتابییانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان پەیکەری چەند کەسایەتییەکی گەورەی بواری رۆشنبیری و ئەدەبیان نمایشکرد، دیارترینشیان پەیکەری پیرەمێردی شاعیر بوو، کە رۆڵێکی بەرچاوی بینیووە لە بزاڤی هونەر و رۆشنبیری کوردی دا.

رێباز محەممەد، سەرۆکی بەشی شێوەکاری پەیمانگاکە بۆ کوردستان24 گوتی: لە پێشانگاکەماندا هەوڵمانداوە سەلیقەی جوانی ئەو قوتابییە بەهرەمەندانە نمایشبکەین، کە ساڵانێکە عەشقی داهێنانن لە هونەری شێوەکاری و سیرامیک و پەیکەرتاشی دا، بۆیە ئەمڕۆ دەرفەتێکی باش بوو قوتابییان توانیان بەهرەکانیان نیشانی ئامادەبووانی پێشانگاکەیان بدەن.

ژ
رگ
Fly Erbil Advertisment