محه‌ممه‌د شاكر: مامه‌ڵه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه
K24 – هەولێر:
په‌رله‌ماتارێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات عێراق به‌هۆی راگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان حه‌وت ملیار دۆلاری زیان به‌ركه‌وتووه، ده‌شلێت مامه‌ڵه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه و ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی له شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، شانده‌كه به ئه‌نجامی باش ده‌گات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 13ـی تشرینی دووه‌می 2023) محه‌ممه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه به‌تایبه‌ت كه نه‌وت شاده‌ماری ئابووری عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشه.
محه‌ممه‌د شاكر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به‌و شه‌ش دۆلاره‌ی له بودجه بۆ تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دانراوه، لایه‌نی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی تێگه‌یشتن و به‌رچاوڕوونییه‌كی ئه‌رێنی هه‌یه و ته‌واو له‌وه گه‌یشتوون ئه‌و بڕه بۆ كۆمپانیاكانی نه‌وت كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن زۆر كه‌مه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئێستادا گفتوگۆ له سه‌ر پێشنیازێك ده‌كرێت كه بڕه‌كه‌ی له‌نێوان 22 بۆ 24 دۆلاره.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق به‌هۆی راگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا بڕی حه‌وت ملیار دۆلاری زیانی به‌ركه‌وتووه.
محه‌ممه‌د شاكر هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌سه‌ر بڕی شه‌ش دۆلاره‌كه پێ‌داگر بن، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ناكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیاكان رازی نابن.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان سوودی بۆ هه‌موو عێراق ده‌بێت. گوتیشی، مامه‌ڵه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه بۆ رێگه‌گرتن له مامه‌ڵه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان به نه‌وت.
محه‌ممه‌د شاكر له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كرد شانده‌كه به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانیان لێ بكات.
رۆژی یەکشەممە (12ـی تشرینی دووەمی 2023) شاندێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە وەکالەت) و بەرپرسانی حکومەتەوە پێشوازی لێ کرا.
دوای گەیشتنی بۆ شاری هەولێر، حەیان عەبدولغەنی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، ئامانج لە سەردانی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەولێر، بەمەبەستی لێکنزیکردنەوەی دید و بۆچوونی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە سەبارەت بە دووبارە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
پاشان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمەکەی لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە و، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ و تیمەکەی، جەختمان لە دابینکردنی پێداویستی دارایی و تەکنیکیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا کردەوە لەسەر بنەمای دەستوور و گرێبەستەکان کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمدایە".
ئەمڕۆ دووشەممە (13ـی تشرینی دووەمی 2023)، سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24، وردەکاری کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، هەردوولا پێشنیازی خۆیان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت خستووەتە بەردەست یەکتر و هەردوو شاندەکەش پێشنیازەکان بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرزدەکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، شاندی هەرێمی کوردستان و نوێنەری گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە کۆبوونەوەکاندا داوای زیاترکردنی بڕی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و خەرجییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لە بەرامبەردا شاندی بەغداش پێشنیازی خۆیان خستووەتەڕوو.
بڕیاروایە لە چەند رۆژی ئاییندەدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوردی پێشنیازەکان و ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رای گشتی بخاتەڕوو، لەهەمان کاتدا هەماهەنگی و گفتوگۆکانی هەردوولا لە هەفتەکانی داهاتوودا بەردەوامییان دەبێت.
ئەو سەرچاوەیە بۆ کوردستان24 ئەوەشی ئاشکراکرد، شاندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایان کردووە بڕی 22 تا 24 دۆلار وەک خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت تەرخان بکرێت.