200 ناوەندی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە ئێران داخراون
خامهنهیی رهخنهی له بوونی ئهو سهنتهرانه گرتبوو
K24 - ههولێر:
لە ساڵی رابردوودا نزیكەی 200 ناوەندی فێربوونی زمانی ئینگیزی لە ئێران داخراون و بە دەیان بەڕێوەبەری پەروەردەش لەسەر كارەكانیان لادراون.
ئەمڕۆ سێشەممە مەرزییە گۆرد سەرۆكی ناوەندی قوتابخانە ناحكوومییەكانی ئێران بە ھەواڵدەری تەسنیمی گوت لە ساڵی رابردوودا 8 قوتابخانەی ناحكوومی لە ئێران داخراون و ھاوكات 25 مامۆستای ئەو قوتابخانانەش لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە.
مەرزییە گۆرد ئاشكراشیكرد لەسەر رێنوێنی رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران 200 ناوەندی فێركردنی زمانی ئینگلیزیشیان داخستووە. عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر رەخنەی لە ھەبوونی ناوەندی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە ئێران گرتبوو.