ئێران و رووسیا مانۆری سەربازی ھاوبەش ئەنجام دەدەن
لە چەند رۆژی داھاتوودا شوێن و كاتی مانۆرەكه دیاریدهكرێت
K24 - ههولێر:
لە رۆژانی داھاتوودا ئێران و رووسیا مانۆرێكی سەربازیی ھاوبەش ئەنجام دەدەن.
رۆژنامەی ئیزۆستیای رووسی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە لە رۆژانی داھاتوودا مانۆرێكی سەربازی ھاوبەشی لەنێوان ئێران و رووسیا ئەنجام دەدرێت.
بەپێی راپۆرتی ئەو رۆژنامەیە سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری رووسیا بە وەلی مەدەنی کە یەکێکە لە فەرماندەکانی ئەرتەشی ئێران گوتوویەتی بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا شوێن و كاتی ئەو مانۆرە ھاوبەشە دیار بكرێت.