سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان و پیرۆزبایی لە بەستنی کۆنگرەی ئەو پارتە کرد و دەستخۆشی لە هەوڵ و چالاکییەکانیان کرد.
رۆژی سێشەممە (14ی تشرینی دووەمی 2023) لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان باسی لە بڕیار و راسپاردەکانی دوایین کۆنگرەی پارتەکەیانی کرد و رۆشنایی خستە سەر هەوڵ و چالاکییەکانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان لەبارەی پێشخستنی بواری کولتووری و زمانی کوردی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە بەستنی کۆنگرەی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان و دەستخۆشی لە هەوڵ و چالاکییەکانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.
هەروەها پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.