نێچیرڤان بارزانی: گفتوگۆکانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ئەرێنین
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌رده‌واميى گفتوگۆکانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و سه‌ردانى ئه‌م دواييه‌ى سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق بۆ هه‌ولێر، به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دەدات.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15-11-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له ديدارێكدا هەردوولا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هەناردەكردنی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى؛ بيروڕايان گۆڕييه‌وه".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غداى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و سه‌ردانى ئه‌م دواييه‌ى سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق بۆ هه‌ولێر، به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه".
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيش، وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ دراوە، "هه‌ردوولا باسيان له هه‌وڵه‌كانى ڕێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه كرد و داكۆكييان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێته به‌شێكى ئاڵۆزييه‌كان و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ديپلۆماتكاران پارێزراو بێت".
دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ پاريس و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.