یەكێك لە پارێزەرانی دۆسیەی قادر قادری لە ھەولێر بریندار كرا

سۆهراب رەحیمی - وێنە: ئەرشیف
سۆهراب رەحیمی - وێنە: ئەرشیف

K24 – هەولێر:

لە هەولێر تەقە لە ئەندامێکی حزبی دیموکراتی كوردستان دەکرێت و گوتەبێژی ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (16ـی تشرینی دووەمی 2023) سۆهراب رەحمەتی، ئەندامی حزبی دیموکراتی كوردستان، کە یەکێکە لە پارێزەرانی دۆسیەی قادر قادری، لە شاری هەولێر لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و برینداركرا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری کوردستان24، دۆخی تەندروستی سۆهراب رەحمەتی ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایە.

سەبارەت بەم رووداوە گوتەبێژی ئاسایشی ھەولێر، موقەدەم ئەردەلان، بە كوردستان24ـی راگەیاند "ھەواڵەكە راستە و ئێستا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن".

Fly Erbil Advertisment