ئه‌و تیمه سه‌ربازییه‌ی هێرشیان كردبووه سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌ی ئه‌ردۆغان دەستگیر كران
ده‌یانویست بچنه یۆنان
K24 – هه‌ولێر
ئه‌و تیمه سه‌ربازییه‌ی توركیا ده‌ستگیركران كه له شه‌وی كوده‌تای سه‌ربازی هێرشیان كردبووه سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له هۆتێلێك له ناوچه‌ی مارماریس له باشووری رۆژئاوای توركیا.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هه‌ر یانزده كه‌سیان له‌ناو كێڵگه‌یه‌ك له نزیك گوندی شیرینكۆی له پارێزگای موغلا له باشووری رۆژئاوای توركیا ده‌ستگیركرد كه بۆ ماوه‌ی شانزده رۆژ خۆیان له كێڵگه‌كانی ناوچه حه‌شاردابوو و 27 كیلۆمه‌تر له هۆتێله‌كه دوور كه‌وتبوونه‌وه.
دانیشتوانانی گونده‌كه هه‌ستیان به بوونی ئه‌و سه‌ربازانه كردبوو و هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچەیان ئاگادار كرده‌وه ، كه هێشتا یه‌كێكیان دیار نییه و بۆ شوێنێكی تر رایكردووه.
دوانزده سه‌ربازه‌كه پاش هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌كه‌ی كه ئه‌ردۆغان و خێزانه‌كه‌ی تێیدابوون، رایانكردبوو و خۆیان له ناو كێلگه‌كانی ناوچه‌كه شاردبووه‌وه.
بۆ ماوه‌ی 16 رۆژ، خواردنیان ته‌نیا سه‌وزه و مێوه بووه، كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خۆیان تێدا حه‌شاردابوو، ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی و داروباره.
سه‌ربازانی ده‌ستگیركراو له یه‌كه‌م لێدوانیاندا رایانگه‌یاند هه‌ندێجاریش به شێوه‌ی نهێنی چوونه ناو ماڵانی ناوچه‌كه و شتی خواردنیان بردووه.
هه‌ر یانزده سه‌رباز نییه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو به مه‌له خۆیان بگه‌یننه یۆنان. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شاره‌زای ناوچه‌كه نه‌بوون، نه‌یتوانیوه پلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن. رۆژانه خۆیان ده‌شارده‌وه و شه‌وانیش به رێگه‌وه بوون. نییه‌تی ئه‌وه‌شیان نه‌بووه خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن.






