ئیتاڵیا وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه
به پێی خواستی ئه‌ردۆغان نییه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری ئیتاڵیا وه‌ڵامی لێدوانێكی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به كوڕه‌كه‌ی ده‌داته‌وه، كه ره‌خنه له بڕیارێكی دادگای ئیتاڵیا گرتوو.
سه‌رۆك كۆماری ئیتاڵیا، ماتیۆ رێنزی له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه و راگه‌یاند دادگاكانی ئیتاڵیا به‌پێی یاسا و ده‌ستووری ئه‌و وڵاته كار ده‌كه‌ن، نه‌ك به پێی خواستی سه‌رۆك كۆماری توركیا.
ئه‌ردۆغان له كاتی ره‌خنه‌گرتن له ئیتاڵیا گوتی با له جیاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م، به‌ره‌نگاری مافیاكانی ببێته‌وه. گوتیشی ئیتاڵیا بڕیاری داوه هه‌ر به گه‌یشتنی كوڕه‌كه‌م بۆ ئه‌و وڵاته ده‌ستگیری بكات.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ره‌خنه له وڵاتانی رۆژئاوا گرت كه پاش كوده‌تای سه‌ربازی، كه‌س سه‌ردانی نه‌كردووه.