به به‌ڵگه:موسوڵمانه‌كان ده‌كرێن به مه‌سیحی
له خراپترین كه‌مپی یۆناندایه
K24 – هه‌ولێر:
كارمه‌نده مه‌سیحییه‌كانی فریاگوزاری له خراپترین كه‌مپ به‌ناوی"مۆریا"ی یۆنانی خه‌ریكی به مه‌سیحی كردنی موسوڵمانهكانن، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌پێی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا له‌و كه‌مپه‌دا ڕاگیراون.
له ماوه‌ی مانگێ رابردوودا به‌لای كه‌مه‌وه دوو جار له‌لایه‌ن ئه‌و كارمه‌نده فریاگوزارییانهوه فۆرمی به مه‌سیحی كردنیان له ناو كۆپییه‌كی عه‌ره‌بی "ئینجیل" به‌سه‌ر په‌نابه‌رانه‌دا دابه‌شكردووه كه له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دان.
ڕۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی ئه‌و فۆرمانه‌ی بینیووه و وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه داوا له په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه ده‌كات واژۆی بكه‌ن و له‌و فۆرمهشدا نوسراوه" ده‌زانم من هه‌ڵه‌م،بۆیه داوا له مه‌سیح ده‌كه‌م هه‌ڵه‌كانم ببه‌خشێت و ژیانێكی هه‌تاهه‌تاییم پێببه‌خشێت،خواستم ئه‌وه‌یه كه خۆشم بوێت و ملكه‌چی په‌یڤه‌كانی بم".

له ڕه‌مه‌زاندا
"محه‌مه‌د" یه‌كێك له په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كانی ئه‌و كهمپهیه و خه‌ڵكی شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریایه، له‌م ڕه‌فتارانه نیگه‌رانه و ده‌ڵێت"" كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه چونكه زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه موسوڵمانن و نایانه‌وێت ئاینی خۆیان بگۆڕن،كه‌چی ئه‌وان له ڕه‌مه‌زاندا كه گه‌وره‌ترین مانگه لای موسوڵمانه‌كان ئه‌م ههوڵانهیانداوه و ئه‌و فۆرمانه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی سوری كه ده‌یگوت ناوم "ئه‌حمه‌د"ه ، هه‌موو ئایینه‌كانی خۆش ده‌وێت،به‌ڵام نیگه‌رانه له‌م كاره و ده‌ڵێت" هه‌ستت چۆن ده‌بێت كه تۆ مه‌سیحی بیت و قورئانێك بده‌نه ده‌ستت؟!.
له‌وباره‌یه‌وه په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه كه ئه‌و كتێبه‌یان پێدراوه ده‌ڵێن" ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته نیشانه‌ی بێ هه‌ستییانه.
په‌نابه‌ره ڕاگیراوه‌كانی ئه‌و كه‌مپه ده‌ڵێن" به‌لای كه‌مه‌وه دوو كه‌س له نوێنه‌رانی ڕێكخراوی( ئیرۆ ریلیف) كه ڕێكخراوێكی خێرخوازیی یۆنانییه، ئه‌و فۆرمانه‌یان به‌سه‌ر په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كاندا دابه‌شكردووه " ئه‌و ڕێكخراوه‌ش گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی فریاگوزارییه كه له كه‌مپی "مۆریا" كارده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوه‌كانی دیكه به‌هۆی نیگه‌رانییان له ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا له‌باره‌ی په‌نابه‌ران، له‌و كه‌مپه كشانه‌وه، هه‌رچه‌نده كه‌مپه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچی یۆنانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، به‌ڵام ڕێكخراوه فریاگوزارییه‌كان ڕۆژانه كاروباره كارگێڕییه‌كانی ئه‌و كه‌مپه ڕاده‌په‌ڕێنن.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی نوێنه‌ره‌كانی، ڕێكخراوه یۆنانییه‌كه، ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كارێكی له‌و جۆره دابێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمانه دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام به دووریشی نازانێت كارمه‌نده‌كانی وه‌ها كارێكیان كردبێت.
"ستیڤانوس سامیۆتاكیس" سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئیرۆ ریلیف ڕایگه‌یاندووه" ڕێكاری پێویستم گرتووه‌ته به‌ر له دژی ئه‌و كارانه‌ی كارمه‌ندانی فریاگوزاری سه‌ر به ڕێكخراوه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆبه‌خشه‌كان باش بزانن ناتوانن هیچ بڵاوكراوه‌یه‌ك دابه‌ش بكه‌ن به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا، بنه‌مای هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌لای ئێمه ڕوونه كه ناتوانن كاری له‌و شێوه‌یه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك كارێكی وه‌ها بكات ئێمه ته‌مبێی ده‌كه‌ین".
ڕێككه‌وتنی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا
ئه‌م ڕه‌وشه‌ی كه‌مپه‌كه ده‌ره‌نجامی داخستنی دواین ده‌روازه‌ی مرۆیی نێوان یۆنان و ئه‌ڵمانیا و ده‌ستپێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپایه، ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌ڵمانیا و یۆنان له مانگی یه‌نایه‌ری 2015 تا مانگی ئاداری 2016 ڕێگه‌ی به زیاتر له ملیۆنێك په‌نابه‌ر ده‌دا له ڕێگه‌ی وڵاتانی ناوچه‌ی "به‌لقان" وه بگه‌نه ئه‌ڵمانیا، پاش ئه‌وه‌ی له توركیاوه ده‌هاتنه یۆنان، به‌ڵام له مانگی ئاداری 2016 وه مه‌كدۆنیا ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی داخست كه په‌نابه‌ران پێیدا تێده‌په‌ڕین له نێوان یۆنان و مه‌كدۆنیا.
دوای چه‌ند ڕۆژێك یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره دا، كه له‌گه‌ڵ توركیادا كرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له توركیاوه هاتبوونه یۆنان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ توركیا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه به پێشێلكردنی یاسا له قه‌ڵه‌مدرا.
ئه‌م بڕیاره‌ش بووه هۆی گه‌مارۆدانی زیاتر له "57" هه‌زار په‌نابه‌ر له یۆنان، كه زۆربه‌یان له سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی په‌ڕینه‌وه له یۆنان و به‌شێكیشیان له دوورگه‌ی "لیسبوس" بوون، و له خێوه‌تگا و كه‌مپی زۆر قه‌ره‌باڵغدا گیریانخواردووه، وه‌ك كه‌مپی مۆریا.