هاوڵاتییه‌كی بریتانی له ریزه‌كانی یه‌په‌گه گیانی له‌ده‌ستداوه
كه‌سوكاری شانازی پێوه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
هاوڵاتییه‌كی بریتانی له رێزه‌كانی یه‌په‌گه له شه‌ڕی دژی داعش له منبج گیانی له‌ده‌ستدا.
"دین كارل ئیوانز" 22 ساڵی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به ریزه‌كانی یه‌په‌گه له رۆژئاوای كوردستان په‌یوست ببوو، كه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منج گیانی له‌ده‌ستداوه.
باوكی دین كارل له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك به هاورێیانی رایگه‌یاند كوڕه‌كه‌ی له رۆژی 21 ته‌موزی رابردوو كوژراوه.

له كۆمێنتهكهدا نووسیوه: " بۆ ته‌واوی هاورێیان و خێزان و بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی منیان دین كارل ئیوانزی 22 ساڵی ده‌یانناسی، ژیانی له شه‌ڕێكدا بۆ وڵاته‌كه‌مان له‌ده‌ستدا.
رۆژی پاشتریش وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی به جلوبه‌رگی سه‌ربازی بڵاو كرده‌وه و چه‌ند رۆژی دواتریش سوپای ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و و بنه‌ماڵه‌كه‌یان راگه‌یاندووه.

به‌پێی هه‌والێكی ده‌یلی مه‌یل، دین كارل ئه‌ندامی هێزی نێوده‌وڵه‌تی رۆژئاوای كوردستان بوو كه گرووپێكی خۆبه‌خشی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ شه‌ری دژی داعش.
كه‌سێكی تر له واشنتۆن خۆی به ئامۆزای دین كارل ناساندووه كه شانازی پێوه ده‌كات و به گه‌نجێكی جوان و قاره‌مانی خۆی وه‌سفكردووه.

