بەریتانیا كۆشكی سەدام بۆردوومان دەكات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بەرگری بەریتانی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە فڕۆکە جەنگییەکانیان بە ناوی (راف) لە نوێترین ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی داعش لەنێو شاری مووسڵ، کۆشکی سەدامی دیکتاتۆری پێشووی عێراق کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە وەک بنەکەی مەشق و راھێنانی داعش بەکارھاتووە، بۆردوومان کراوە.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو کۆشکە بەکارھاتووە بۆ مەشقپێکردنی چەکدارە بیانییەکانی نێو داعش.

لە راگەیاندراوەكەدا وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئەوەشی راگەیاند کە ماوەیەکە فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا چاودێری کۆشکی سەدامیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە بنکەیەکی چالاکی داعشە، هاوکات مایکڵ فاڵنی وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێ، فڕۆکەکانیان لە سەدا سەد ئامانجی خۆیان پێکاوە.