هێزه‌كانی عیراقی خاڵی سنووری وه‌لید كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی عێراقی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی خاڵی سنووری "الولید" له‌گه‌ڵ سوریا رایانگه‌یاند.
داعش له 22 مانگی نیسانی 2015 ده‌ستی به‌سه‌ر خاڵی سنووری وه‌لید له پارێزگای ئه‌نبار گرتبوو.
ئەوكات، ھێزە عێراقییه‌كان به‌بێ شه‌ڕ و به‌رگری له خاڵی سنووری وه‌لید، شوێنه‌كه‌یان به‌جێهشت و به‌ره‌و خاڵی سنووری "طريبيل" هاوسنووری ئوردن چووبوون. كارمه‌نده‌كانیشیان بۆ ئەو خاڵە سنوورییەیان گواسترابوونه‌وه.