گه‌وره‌ترین یاریزانی یۆرۆ، وازهێنانی له یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند
گابۆر كیڕاڵی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا و گه‌وره‌ترین یاریزانی یۆرۆی 2016 كه له‌و پاڵه‌وانییه‌تییه ناوده‌نگێكی گه‌وره‌ی په‌یدا كرد، كاتێك له ته‌مه‌نی 40 ساڵی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند.
كیڕالی له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ده‌ڵێت: راهێنه‌ری هه‌نگاریا بژارده‌ی مانه‌وه و رۆیشتنی خسته به‌رده‌مم دوای ته‌واوبوونی یۆرۆ، به‌ڵام پێموایه ئێستا كاتیه‌تی واز له‌یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنم.
هه‌روه‌ها د‌ه‌شڵێت: شانازییه كه له رابردوو به‌شێك بووم له هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی و توانیم 107 یاری ئه‌نجام بده‌م و سوپاسی هه‌مووان ده‌كه‌م.
كیرالی له چاره‌نووسی یاریكردنی درێسی چه‌ند یانه‌یه‌كی پۆشیوه، له‌وانه هێرتا به‌رلین، بایه‌رلیڤه‌ركوزن، میونخ 1860 له ئه‌ڵمانیا، وێستهام، ئاستۆن ڤێلا و فولهام له ئینگلاند، وابڕیاریشه ئه‌و گۆڵپارێزه له یانه‌ی شۆمابیلی هه‌نگاری به‌یه‌كجاری واز له‌یاریكردن بهێنێت.