سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مارشاڵ سامى سامپسۆن دەکات
K24 - هەولێر:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گه‌وره راوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى دەکات.
رۆژی پێنجشەممە (23ی تشرینی دووەمی 2023) لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازى لە مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره راوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دواپێشهاتە ئەمنییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا، رۆشنایی خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی. شاندی میوان جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتی و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.
