شاكیرا بهشداریی له ئۆڵمپیكی ریۆ 2016 دهكات
شاکیرا، خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی کۆلۆمبی، لە ئاھەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵمپیکی ریۆ٢٠١٦ بە چەند گۆرانییەک بەشداری دەکات.
سەرچاوەکانی برازیل ئاشکرایان کردووە، شاکیرا وەک گۆرانیبێژی ئاھەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵمپیک کە لە شاری ریۆ و یاریگای ماراکانا بەرێوەدەچێت دەستنیشانکراوە، بۆیە ھاوسەرەکەی جێرارد پیکێ بەرگریکاری بارسێلۆنای ئیسپانیا هاوشانی شاكیرا خۆی بۆ ئەم ئاھەنگە گەورەیە ئامادە دەکات.
شاکیرا پێشتر لە چەندین بۆنەی وەرزشی گەورەی جیھان بەشداریکردووە و چەندین گۆرانیشی بۆ یارییەکانی جامی جیھانی تۆمار کردووە، له مۆندیالی 2010ـی باشووری ئافهریقا گۆرانییهكی بۆ ئهم پاڵهوانییهتییه چڕی، زۆرترین دهنگدانهوهی بهخۆیهوه بینی و زۆرترین سهرنجی جیهانی بۆخۆی راكێشا.