بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی پاڵه‌وانی پرێمه‌ر لیگ ده‌بێته‌وه
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو یارییه‌كی به‌هێز چاوه‌ڕێی بارسا ده‌كات
لە یارییەکی دۆستانەو ئامادەکارییدا، ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و لیستەر سیتی رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.
ھەردوو یانەی بارسێلۆنای پاڵەوانی لا لیگا و لیستەر سیتی پاڵەوانی پرێمە لیگ، له كاتژمێر 9:05 خوله‌كی ئه‌مشه‌و بە کاتی باشووری کوردستان، لە یاریگای فرێندس ئارێنای شاری سۆلنا لە وڵاتی سوید رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.
چاوەروان دەکرێت لەو یارییەدا، ھەریەک لە یاریزانانی بارسێلۆنا، لیۆنێل میسی و لویس سوارێز بەشداری بکەن.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه، بارسێلۆنا راسته‌وخۆ گه‌شتی وڵاتی ئینگلاند ده‌كات و دووه‌مین یاریی خۆی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كات 7:15 خولهك له یاریگه‌ی وێمبلی له له‌نده‌ن رووبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌بێته‌وه.