وارشین سەلمان: گرنگیدان بە بەرهەمە ناوخۆییەکان کاری لە پێشینەی کابینەی نۆیەم بووە

K24 – هەولێر:
قایمقامی قەزای ئامێدی ئاشكرای ده‌كات، له رێگه‌ی پلانێكی گونجا و هه‌وڵده‌ده‌ن په‌ره به گه‌شتیاری زستانه بده‌ین، ده‌شڵێت: گرنگیدان به به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان و كه‌رتی كشتوكاڵ كاری له پێشینه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
ئەمڕۆ هەینی (24ـی تشرینی دووەمی 2023) وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه گرنگییه‌كی ته‌واوی به كه‌رتی گه‌شتیاری داوه.
گوتیشی: گرنگیدان به به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان و كه‌رتی كشتوكاڵیش كاری له پێشینه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
لەبارەی فێستیڤاڵی تەحین لە قەزای ئامێدی، وارشین سەلمان، ئاماژەی بەوەدا، كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی به‌رهه‌می ناوخۆ له چوارچێوه‌ی گرنگیدانه به به‌رهه‌می خۆماڵی.
سەبارەت بە گه‌شتیاری زستانه‌ش له سنووری قه‌زای ئامێدی، قایمقامی قەزای ئامێدی گوتی: له پلانماندایه و له هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری په‌ره‌پێبده‌ین به تایبه‌تی گه‌شتیاریی زستانه.
رۆژی پێنجشەممە (23ـی تشرینی دووەمی 2023)، کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی، یەکەمین فێستیڤاڵی تەحینی ئامێدی دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. لە فێستیڤاڵەکەدا بێجگە لە تەحین، بەرهەمە خۆماڵییەکانی دیکەی دەڤەرەکە لەوانەش هەنار، سماق و برنج نمایش دەکرێن.
وارشین مایی، قائیمقامی قەزای ئامێدی لە لێدوانێکدا بە پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند، "29 ئاشی تەحین لە سنووری قەزای ئامێدی هەن و بەرهەمی تەحینی هەر هەمووان لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێت. لەبەر ئەوەی زۆرینەی ئاشەکان بە ئاو کاردەکەن؛ تەحینێکی جیاواز، بەتام و زۆر باشیان لێ بەرهەمدەهێندرێت و ئەمەشە تەحینی ئامێدی لە تەحینی ناوچەکانی دیکە جیادەکاتەوە".
لە باشووری کوردستان تەحینی ئامێدی بە بەناوبانگترین تەحین دادەنرێت و مێژووی دروستكردنی بۆ زیاتر لە 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. هاووڵاتییان بو دەستكەوتنی ئەو تەحینە لە هەموو ناوچەكانی كوردستان سەردانی قەزای ئامێدی دەكەن.