ئێران دهيهوێت بهدواداچوون بۆ پێشێلكارى مافى مرۆڤ له ئهوروپا بكات
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێت ئامادەن لەگەڵ ئەوروپییەکان لەسەر مافی مرۆڤ کۆبوونەوە و دانوستان بکەن، بەڵام بۆ ئەو دانوستانانە مەرجیان هەیە.
K24 – ههولێر:
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێت ئامادەن لەگەڵ ئەوروپییەکان لەسەر مافی مرۆڤ کۆبوونەوە و دانوستان بکەن، بەڵام بۆ ئەو دانوستانانە مەرجیان هەیە.
ئایەتوڵڵا سادق لاریجانی، کە لە رێوڕەسمی تایبەت بە رۆژی مافی مرۆڤی ئیسلامی قسەی دەکرد داوای لە ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە کە دەرگای باس و دانوستان لەسەر مافی مرۆڤ بەڕووی ئەورووپییەکاندا بکەنەوە.
لاریجانی راشیگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ ئەوروپییەکان لەسەر مافی مرۆڤ دەبی دوو لایەنە بێت و وڵاتانی ئەورووپیش دەبێت بەرامبەر بە زۆر حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لەو وڵاتانە وهڵامدەر بن.