تاران پەیامێك بۆ مه‌حمود عه‌باس دەنێرێت

ئێران لە رێگەی نوێنەری لە لەندەن، پەیامێك بۆ مەحموود عەباس دەنێریت.

K24 – هه‌ولێر:

ئێران لە رێگەی نوێنەری لە لەندەن، پەیامێك بۆ مەحموود عەباس دەنێریت.

سەلمان ئەلھەرفی، باڵيۆزى فەلەستین لە لەندەن رایگەیاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێگەی نوێنەری لە لەندەن پەیامێك بۆ مەحموود عەباس سەرۆكی رێكخراوی خۆبەڕێوبەری فەلەستین دەنێرێت.

تا ئێستا ناوەڕۆكی پەیامەكەی ئێران ئاشكرا نەكراوە، بەڵام لایەنی فەلەستینی دەڵێت: پەیامەكەیان گەیاندووه‌تە مەحموود عەباس و لە رۆژانی داھاتوودا وەڵامەكەی دەگەیەننە ئێران.

ھەفتەی رابردوو، مەحموود عەباس، سەرۆكی رێكخراوی خۆبەڕێوبەری فەلەستین، لە پاریس لەگەڵ مریەم رەجەوی سەرۆكی رێكخراوی موجاھدینی خەڵقی ئێران كۆبووەوه‌ و كاردانەوەی توندی ئێرانی لێكەوتەوە و ئەو وڵاتە مەحموود عەباسی بە سیخوڕ و بە كرێگیراوی ئەمریكا ناوبرد.