ئێران لە سووریا بنكەی دروستكردنی مووشەكی دامەزراندووە
ئامانج لەو كارەش بەھێزكردنی میحوەرەكانی شەڕ بووە لە سووریا.
K24 – ههولێر:
حوسێن شێخولئیسلام، راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئێران رايگهياند، ئێران لە سووریا بنكەی دروستكردنی مووشەك و بەرھەمھێنانی سووتەمەنی دامەزراندووە و ئامانج لەو كارەش بەھێزكردنی میحوەرەكانی شەڕ بووە لە سووریا.
راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتيشى: راوێژكارانی سەربازی ئێران كە لەسەرەتای دەستپێكی قەیران لە سووریا لەو وڵاتە چالاكییان ھەبووە ھۆكاری بەھێزبوونی ئێرانن لە بەرەكانی شەڕ و لە ماوەی ئەو 5 ساڵەدا ئێران توانیویە بنكەی دروستكردنی مووشەك لە سووریا دابمەزرێنێت.
ههروهها گوتى: بوونی ھێزەكانمان لە سووریا، بۆ پاراستن و بەرگری لە دەستووری بنەڕەتی ئێران بووە.
وڵاتانی ناوچە ئێران بە دەستێوەردان لەكاروباری ناوخۆیی سووریا تۆمەتبار دەكەن و ئێرانیش دەڵێت بوونی ھێزەكانیان لە سووریا لە ئاستی راوێژكاریی سەربازیدایە.