لهندهن: پشتيوانى ئێران له حووسييهكان دژى بڕيارى ئهنجوومهنى ئاسايشه
بەریتانیا رايگهياند، پشتیوانی ئێران لە چەكدارانی حوسی لە یەمەن، پێشێلكردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.
K24 – ههولێر:
بەریتانیا رايگهياند، پشتیوانی ئێران لە چەكدارانی حوسی لە یەمەن، پێشێلكردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.
ئێدوین سامۆئێل، وتەبێژی حكوومەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، رایگەیاند، بەریتانیا نیگەرانە لە دەستێوەردانی ئێران لە رهوشى يهمهن.
گوتیشی: ئێران ھاوكاری سەربازیی چەكدارانی حوسی دەكات و راستەوخۆ چەكیان بۆ دەنێرێت، ئەمەش ھۆكاری بەردەوامی قەیران و ناسەقامگیری یەمەنە و بەپێچەوانەی بڕیاری 2216ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.
ههروهها گوتى: دەستێوەردانی ئێران لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەكە و پشتیوانییەكانی لە گرووپە توندڕەوەكان، پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و ئەو ھەوڵانەی ئێران لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكاوە بە وردی چاودێری دەكرێت.