عێراق زۆرترین کاڵای تورکیا هاوردە دەکات
K24- هەولێر
عێراق بە قەبارەی حەوت ملیار و 800 ملیۆن دۆلار لە ریزبەندی یەکەمی هاوردەکارانی کاڵای تورکیایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی داتایەکان، هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 21 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەناردەی کاڵا و شتومەکی تورکیا بۆ هەر یەکە لە وڵاتانی بەحرێن، ئیمارات، فەڵەستین، عێراق، ئێران، ئیسرائیل، قەتەر، کوێت، کۆماری قوبرسی تورکی، لوبنان، سووریا، سعوودیە، عوممان، ئوردن و یەمەن بووە.
هەر بە گوێرەی داتاکان، زۆرترین هەناردەی کاڵا و شتومەکی تورکیا لەناو وڵاتانی کەنداو لە سەرەتای کانوونی دووەم بۆ کۆتایی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بۆ عێراق بووە بە قەبارەی، 7.8 واتا حەوت ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، دوای عێراق ئیمارات بە قەبارەی چوار ملیار و 400 ملیۆن، ئیسرائیل دوو ملیار و ئێرانیش بە یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار لە پلەکانی دواتری دێن.
هەناردەکانیش بریتین لە دانەوێڵە، پاقلەمەنی و تۆوە چەورەکان، کە زۆرترینیان بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوڕاست و کەنداو فرۆشراون.
خشتەی هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو بەو شێوەیەیە:
1ی کانوونی دووەم بۆ 31ی تشرینی یەکەمی 2023
عێراق 7.772.352,15
ئیمارات 4.415.176,63
ئیسرائیل 4.401.793,87
ئێران 2.048.165,12
سعوودیە 1.824.380,92
کۆماری قوبرسی تورکی 1.253.906,45
سووریا 1.115.492,50
لوبنان 1.099.709,95
یەمەن 715.953,20
قەتەر 591.575,33
ئوردن 579.810,26
کوێت 454.806,12
عوممان 248.099,51
بەحرێن 122.865,40
دەوڵەتی فەڵەستین 103.925,60
سەرچاوە: AA