ڤیدیۆیه‌كی نوێی شوێنی حه‌وانه‌ی ئه‌ردۆغان له شه‌وی كوده‌تا
K24 – هه‌ولێر
ڤیدیۆیەكی نوێی شه‌وی كوده‌تای توركیا له شوێنی حه‌وانه‌ی ئه‌ردۆغان له ناوچه‌ی مارماریس له باشووری رۆژئاوای توركیا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی وێنه ڤیدیۆیه‌كه، دوو هه‌لیكۆپته‌ری كوده‌تاچییه‌كان له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی، بریندارێكی خۆیان بۆ ناو ئه‌مبۆلانس ده‌گوازنه‌وه، كه له شه‌ڕ و پێكدادانی له‌گه‌ل پۆلیسه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و هۆتێله برینداربوونه كه ئه‌ردۆغان و خێزانه‌كه‌ی تێیدا بوون.
كوده‌تاچییه‌كان سواری كۆپته‌ری خۆیان ده‌بنه بۆ ئه‌وه‌ی كه له شوێنه‌كه دوور بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌ربازانی بنكه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر فه‌رمانی داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئیزمیر، رێگه‌یان پێ ناده‌ن و چه‌كه‌كانیان روو ده‌كه‌نه هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه و كوده‌تاچییه‌كانی دیكه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان پله‌داری سوپان و ده‌ستگیر ده‌كرێن.