ئه‌مریكا 400 ملیۆن دۆلار بۆ ئێران ده‌نێرێت
چوار هاووڵاتی ئه‌مریكی له ئێران ئازادكران
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 400 ملیۆن دۆلار پاره‌ی نه‌خت بۆ ئێران ناردووه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئازادكردنی چوار هاوڵاتی ئه‌مریكی له ئێران.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جورنال، 400 ملیۆن دۆلار پاره‌ی نه‌خت به رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر بۆ ئێران ره‌وانه‌كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ناردنی دۆلار بۆ ئێران قه‌ده‌غه كردووه، پاره‌كه‌ی بۆ فرانكی سویسری، یۆرۆ و پاره‌كانی تر گۆریوه، ئه‌وجار بۆ ئێران ناردووە.
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ ئێران ره‌وانه‌كراوه، تایبه‌ته به سه‌رده‌می شای ئێران كه به ئه‌مریكا درابوو.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، شای ئێران له ساڵی 1979، بۆ وه‌رگرتنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا، 400 ملیۆن دۆلار دابووه پێنتاگۆن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وساڵ به‌هۆی شۆڕشی ئێران، فڕۆكه‌كان راده‌ست نه‌كران.
پاش رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و رۆژئاوا، ئیداره‌ی ئۆباما ره‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران ده‌ربڕی كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 1.7 ملیار دۆلار.