پێش شه‌ڕه‌كه داڕووخاون
چه‌كداره‌كانی خۆیان ده‌كوژن
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندووه" به‌رله‌وه‌ی شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستپێبكات، چه‌كدارانی داعش له مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه‌یان وره‌یان ڕووخاوه و نیشانه‌كانی لاوازبوونی ئه‌و گرووپه ده‌ركه‌وتووه.
كۆلۆنێل "كریس هارڤه‌ر" گوته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌ڵێت" ده‌یانبینین كه له موسڵ لاوازبوون و چه‌ند ئاماژه‌یه‌كیش هه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت كه وره‌ی چه‌كداره‌كانیان داڕوخاوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" له سێداره‌دانی چه‌كداره‌كانی دوای شكستهێنانیان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه داعش دڵخۆش نییه له‌و ڕه‌وشه‌ی له موسڵ پێیگه‌یشتووه.
گارفه‌ر ئه‌وه‌شی گوتووه" داعش له خه‌ڵكی ناوچه‌كه دوو دوو دڵه و هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان نیگه‌رانی كردوون، و كارگه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێتیان له خه‌ڵكی موسڵ بڕیووه، ئه‌مه‌ش هه‌مان ڕه‌وشه كه به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا هاتووه، هه‌روه‌ك چۆن به‌ر له‌وه‌ی فه‌لوجه و ڕومادی له‌ده‌ست بده‌ن دووچاری هه‌مان بارودۆخ هاتبوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه" كه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ كه بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌ستپێبكات، هه‌روا ئاسان نییه، چونكه به‌رده‌وام پێمانوایه له‌ناو موسڵدا نزیكه‌ی "5" هه‌زار چه‌كداری ئه‌و گرووپه بوونی هه‌یه و شه‌ڕه‌كه به قورس ده‌زانین.