ئێران بەرەو توندرەوی زیاتر و داكشانی ئابووری
خه‌ڵكی ئێران به‌ده‌ست نه‌بوونییه‌وه ده‌ناڵێنن
K24 – هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌كانی خۆ پاڵاوتنی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ هه‌ڵبژارتنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌ركه‌وتوون، كه بڕیاره ساڵی ئاینده به‌ڕیوه بچێت، به‌پێی دوایین راپرسییه‌كان ته‌نیا هه‌شت خاڵ له‌نێوان سه‌رۆك كۆماری ئێستا حه‌سه‌ن روحانی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌یه.
ئه‌م جیاوازییه له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك، پاش ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی زیاتر له 27 خاڵ بوو.
له‌ماوه‌ی رابردوو، هه‌ندێ له شاره‌كانی ئێران خۆپیشاندانی بێ وێنه‌یان به‌خۆوه دیت كه كرێكاران و كارمه‌ندانی حكومه‌ت نه‌رازیبوونی خۆیان به‌رامبه‌ر ره‌وشی ژیانیان ده‌ربڕی و هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم، نه‌رازیبوونی خۆیان به‌رامبه‌ر ته‌رخانكردنی سامانی وڵات بۆ پشتگیری له رژیمی ئه‌سه‌د پیشاندا، له كاتێكدا كه خه‌ڵكی ئێران به‌ده‌ست نه‌بوونییه‌وه ده‌ناڵێنن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه وڵاتانی رۆژئاوا ئاسانكارییان بۆ ئیران كردووه كه بهێته ناو سیسته‌می ئابووری و دارایی جیهانی، بۆ پشتیگری له روحانی كه له لایه‌ن رۆژئاواییه‌كان به ریفۆرمیست ناسراوه، به‌ڵام ته‌واوی به‌ڵینه‌كان بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئێران وه‌ستاوه، به‌هۆی نیگه‌رانی كه‌رتی بانكی جیهانی له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاران كه ده‌ترسن بكه‌ونه داوی "پشتگیری له تیرۆر".
بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كانی جیهانی له هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئیران ده‌ترسن، ته‌نانه‌ت له كه‌رته‌كانی سوودهێنه‌ری وه‌ك نه‌وت و گاز، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌رتانه له ژێر كۆنترۆڵی كۆمپانیاكانی سه‌ر به سوپای پاسدارانن.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵگرتنی هه‌ندی سزای نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر تاران، سوپای پاسداران هێشتا له لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌كان دایه.