كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح: داواكه‌ی عێراق له دادگای پاریس ره‌فتارێكی ناته‌ندروست و ناعه‌قڵانی بوو

K24 – هەولێر:
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایگەیاند، ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هه‌موار بكرێنه‌وه، ده‌بێت به ره‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت بێت.
رۆژی پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڵاویکردووەتەوە، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە، راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، حه‌وت ملیار دۆلار زیانی به عێراق گه‌یاندووه.
هاوکات وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت رایگەیاندوو، "داواكه‌ی عێراق له دادگای ناوبژیوانی پاریس ره‌فتارێكی ناته‌ندروست و ناعه‌قڵانی بوو"، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، هیچ كێشه‌مان نییه له رێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆوه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت.
هەروەها كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح روونیکردووەتەوە، لە رێگه‌ی پاڵاوتگه‌كانی نێوخۆوه، به‌نزین، گازوایل، غازی ماڵان و غازی تایبه‌ت به كارپێكردنی وێستگه‌کانی كاره‌با و نه‌وتی سپی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت باسی لەوەشکردووە، " کونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئایا هه‌نگاوه‌كانی پێكه‌وه‌یی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بۆ داڕشتنی (رەشنووسی یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵی) به‌كوێ گه‌یشتووه؟".
لەبارەی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح روونیکردووەتەوە، "تێگه‌یشتنی باش هه‌یه و شاندی هه‌رێم و به‌غدا له گفتوگۆدان و هیوادارم بگه‌ینه رێككه‌وتن و ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكه‌ینه‌وه".
هاوکات دەڵێت، "گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی ده‌ستوورین و له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵی دایە و یاسای نه‌وت و غازی خۆی هه‌یه".
وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت دەشڵێت، "به وه‌زیری نه‌وتی عێراقم وتووە، نه‌وت به چ نرخێك ده‌درێته هاووڵاتییانی عێراق پێویستە به هه‌مان نرخیش بدرێته هاووڵاتییانی كوردستان؛ كه خۆی لیتری به 150 دیناره كه چی بڕیارە بۆ ئێمه بە 250 دیناره بینێرن".