ئەمریكا و توركیا لەبارەی گرژییەكانی نێوانیان كۆدەبنەوە

جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکات

K24 - ھەولێر

بریارە کۆتاییەکانی ئەم مانگە جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی تورکیا بکات، دوای کودەتا شکست خواردووەکەی 15 تەمموزی تورکیا و تۆمەتبار کردنی ئەمریکا بە پاڵپشتی کودەتاکە و داڵدەدانی فەتحوڵڵا گولەن کە رەجەب تەیب ئەردۆغان بە پلان دارێژەی کودەتاکەی دەزانێ پەیوەندییەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە گرژی تێکەوت.

ھەرچەندە ئەمریکا بەردەوام ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و بۆ رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەنیش داوای بەڵگە لە تورکیا دەکات، بەڵام ھێشتا پەیوەندی ئەو دوو وڵاتە بەتەواوی ئاسایی نەبووەتەوە.

بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی واشنتۆن بکات.

دوای سەردانەکەی جۆزێف دانفۆرد فەرماندەی گشتی سوپای ئەمریکا، جۆن کێری دووەم بەرپرسی باڵای ئەمریکایە دوای کودەتاکەی 15 تەمموزی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتە بکات.