ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا

K24 – هەولێر:
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه گرنگییه‌كی زیاتری به به‌كارهێنانی وزه‌ی پاك داوه وه‌ك وزه‌ی جێگره‌وه له‌پێناو پاراستنی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی جیاجیای له بواری پاراستنی ژینگه و كه‌شوهه‌واوه جێبه‌جێ كردووه و هه‌ندێكیشیان له جێبه‌جێكردندان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لە ئابی ساڵی 2021 بڕیاری دا سووتاندنی غاز لە سەرجەم پاڵاوگەکانی نەوت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان قەدەغە بکرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیارەکە دەستبەجێ جێبەجێ كرا، به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانە زیاتر لە 150 ملیۆن پێ سێجا غاز دەسووتێنرا، بەھۆی نیگەرانییەکانی ژینگە و کەشوهەوا حکومەت بە تەواوی ئەو کارەی قەدەغە کرد.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها له ئایاری ئه‌م ساڵ (2023)ـدا، بەردی بناغەی گەورەترین وێستگەی وزەی خۆری لە هەرێمی کوردستان دانا. پڕۆژەکە بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار بە توانای 25 مێگاوات ئەنجام دەدرێت، بڕیارە لە ساڵی 2024 تەواو بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش بەشێکە لە دیدگای سەرۆکوەزیران و رووکردنە له ئاراستەی وزەی نوێبووه و دوورکەوتنەوە لە سووتەمەنی بەردینی. سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئه‌و كات به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند: "هیوادارم ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوشێوە لە داهاتوودا و لە سەرانسەری شارەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت ."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه زیاتر لە 100 پۆندی لە سەرانسەری هەرێم کوردستان دروستکردووە بۆ گلدانەوەی ئاوی باران. ئەم پۆندانە وەک رزگارکەری ئاو بۆ مانگەکانی هاوین کار دەکەن، کێڵگە کشتوکاڵییەکان و کەرتی ئاژەڵداری دەپارێزن، جگە لەوەی رێگری لە لافاو و تێکدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکات.
هاوكات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵدا، کارگەیەکی پێشکەوتووی ریسایکلینی قیری لە هەولێر کردەوە. کارگەکە بەگوێرەی ستانداردی ژینگەیی هاوچەرخ دروستکراوە و یەکەم کارگەیە لە جۆری خۆی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکەوێتە کار. سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دواتر رایگه‌یاند، ئەم پڕۆژەیە جەخت لە پابەندبوونی حکومەت بە پاراستنی ژینگە و چاکسازی ئابووری دەکاتەوە.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر له ساڵی 2022ـدا یاسای ژمارە 14ـی پەسەند کرد کە تایبه‌ته بە پاراستنی هەموو ئاژەڵە کێوی و بێسەرپەرشتەکان لە مامەڵەی ناتەندروست.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا یاسای ژمارە 4ـی تایبەت بە پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو لە پیسبوونی پیشەسازی یان گۆڕینی تۆپۆگرافی دروستکراوی مرۆڤ پەسەند کرد.
